- جوان بەکر مەعروف
زلهێزەکانی ئەمڕۆ ڕابەرانی کاپیتاڵیزمی مۆدێرنە مرۆڤی ئەمڕۆژگارە بە سوتەمەنی بۆ ئاشەمەکینەی ئەرستۆکڕاتێتی خۆیان دەزانن.
لەئەمڕۆدا باشترین نەوتی کارگەی مێشکە پڕلە بۆگەنەکەیان کوردە.
لەم چەندڕۆژە شدا هیچ کەس وەک (لیندزگراهام) مڵەو خوێن مژنایەتە پێش چاو،لیندزئەو پیاوەیە لە پشت هەموو سیاسەتە سەرشێتەکانی و بازرگانی کردنە نامرۆڤانەکانی ترامپەوە دەستی هەیە.
ناپاکی ناوخۆی هێزەکانی کورد لە شانزەی ئۆکتۆبەر دا لە کەرکوک نوزەی لە و پاڵپشتی یە مەعنەویەبڕی کەجیهان بۆ کوردی هەبوو هەموو پێشمەرگە و شەڕڤان بە ئەفسانەی تێک شکاندنی داعش تێگەشتبوون لەبڕوایاندا نەبوو کەسێک لەناوکورد لە دوای ئەنفال و کیمیاباران بیرلەناپاکی بکاتەوە هەرئەمە وای کرد هەموو جیهان بێدەنگبێت لەئاست هێرش و پەلاماری دوژمنانی کورد لەوکاتەدا ئەمەش وای کرد ئیدارەکەی ترامپ چاوەڕێی ئەوەنەبێت کورد لەلایەن شەقامی ئەمریکی و هاوڵاتی ئاسایی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی ئەمریکاو جیهانەوە بەوشێوەیە بەرگری لێ بکرێت!
دواجار لە ماوەی هێرشە کانی توورکی فاشست بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ترامپ و دارو دەستەکەی تێگەشتن بەکارهێنانی کەیسی داگیرکاری ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دیموکراتەکان وە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی داهاتوو بەهیچ جۆرێک ترامپ ناکاتەوە سەرۆکی ئەو ووڵاتە هەربۆیە لیندز ماوسە ڕەشەمەی مێشکی ترامپ کلیکی لەسەر بەرنامەی ڕاگرتنی شەڕو دروست کردنی ناوچەی بەناو ئارام کردەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و بەمەش خۆیان و جیهانیان سەرگەرم کردوەو کات دەکوژن بەهەموولایەکمان و جارێکی تر بەناو چارەسەری ئەم کێشەیە بەکاردەهێنن وە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن کان ،بۆیە پێوویستە کوردانی ڕۆژئاوا بێنە دەنگ و سەرکردەکان لەوە بەئاگابن لیندز تەنها کات کوژەو هیچی تر ،ئاگربەستیش تەنها بۆ ئەوە بۆ کورد سوودی هەیە یەکگرتووی خۆی ڕاگەیەنێت و ڕاپەڕینێکی چەندین ملیۆن کەسی لە هەرچوارپارچەی کوردستان بەرپا بکرێت چوونکە بەرخودانی کورد هەمیشە بەرخودان بووە لە پێ ناوی مانەوەو بەڕێکەوتن و چۆڵ کردنی ناوچەکان کورد بۆ چەندین سەدە دەکەوێتەوە دواوەو ئەرکی گیان بەخت کردوانمانە گوێی چەند کەسێک بابدەن لە هەرچ ووڵاتێکی ترەوە توورکی فاشست هێنایە ناوچە داگیرکراوە کانی کورد.